ه‌پیَی هه‌واڵی رِۆژنامه میسریه‌كان دوای جێ هێشتنی ده‌سه‌لاَت, سه‌رۆكی پێشووی میسر تووشی حاڵه‌تی دڵته‌نگی و له‌هۆش چوون بۆته‌وه, هاوكات رِه‌تی ده‌كاته‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
دوای خۆپیشاندانێكی چرِو پرِ كه بۆ ماوه‌ی 18 رِۆژی به‌رده‌وام ولاَتی میسری گرته‌وه, بووه هۆی لادانی سه‌رۆكی میسر, سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد سه‌رۆكی میسر نه‌خۆشه و له بارێكی ده‌روونی ئاڵۆزدا ده‌ژی.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكی پێشوو رِایگه‌یاند:"موباره‌ك" نه‌خۆشه, به‌لاَم رِه‌تی كردۆته‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها وتی: موباره‌ك (شه‌رم شیَخ)ی جێنه‌هیێشتووه‌و سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی ولاَت جێ نه‌هێڵت له ژێر هه‌ر بار‌و دۆخێك دابێت.
جێی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه پێش لاچوونی موباره‌ك له ده‌سه‌لاَت یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌ڵمانییه‌كان رِایگه‌یاند ئاماده‌ن پیَشوازی لێبكه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن, به‌لاَم جێگره‌كه‌ی "عومه‌ر سلێمان" رِایگه‌یاند:موباره‌ك ته‌ندروستی باشه‌و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا سه‌فه‌ر ناكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق